کۆچکردن یان پورەدان (Bee Swarming)
· پڕۆسەیەکی سروشتییە بۆ زیادبوونی ژمارەی پوورەی هەنگەکان. کاتێک جێگەی شانەکە تەنگ دەبێت، کۆڵۆنییەکە دابەش دەبێت بۆ دوو بەش.
· پرۆسەکە: شاژنە کۆنەکە لەگەڵ نیوەی هەنگە کرێکارەکان شانەکە جێدەهێڵن بۆ دۆزینەوەی ماڵێکی نوێ، لە کاتێکدا شاژنێکی گەنج لە شانە کۆنەکەدا دەمێنێتەوە.
· شێوەی: لە کاتی کۆچکردندا، هەزاران هەنگ بە دەوری شاژنەکەدا لەسەر لقی دارێک یان شوێنێکی بەرز کۆدەبنەوە (وەک هێشووی ترێ) تاوەکو هەنگە "دۆزەرەوەکان" جێگەیەکی گونجاو دەدۆزنەوە.